ناس کورد-
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لەسلێمانى تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەرەشەی تەقاندنی نارنجۆكێكی كردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (3-6-2022)، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی سەرا ئاگادار كرایەوە كە وا تۆمەتبارێك لەناوبازاڕی شاری سلێمانی نارنجۆكێكی پێیەو هەڕەشەی تەقاندنەوەی دەكات، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو تۆمەتبارەكە دەستگیركرا، دەستیشگیرا بەسەر ئەو نارنجۆكەدا كە بە تۆمەتبار بووە .
ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (س ، أ ، ح لەدایكبووی 1985 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.