گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

2022.06.03 - 14:10
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

 

پۆلیسى گەرمیان گیان لەدەستدانى ژنێکى بە تەزووى کارەبا راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (3-6-2022)، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەکی شیروانەی قەزای کەلارەوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی (ج - ح - م ) لەدایکبووی 1986 رەوانەى نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کرا کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.

 

بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵی خۆیان کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە لە ئێستادا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.