گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

پێشبینى: پلەى گەرما روو لە دابەزین دەکات

2022.06.03 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: پلەى گەرما روو لە دابەزین دەکات

ناس کورد-

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات پلەی گەرما لەرۆژى سێشەممەی داهاتوودا روو لە نزمبوونەوە بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دەستەکە، کەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ شەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى هەندێک هەور،  پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باکوور. لەناوچەکانى باشووریش کەمێک بەرزدەبنەوە.

  

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەشوهەوای رۆژی یەكشەممە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانى ناوەڕاست، هەروەها لە باكور كەمێك نزمدەبێتەوە.

  

بەپێی پێشبینى دەستەکە، رۆژی دووشەممەش ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات.

 

دەشڵێت، سێشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو روو لە دابەزین دەکەن.