گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

پەرلەمانتارێکی ئەمەریکی لە دانیشتنی پەرلەماندا چەکەکەى نمایش دەکات

2022.06.03 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی ئەمەریکی لە دانیشتنی پەرلەماندا چەکەکەى نمایش دەکات

ناس کورد-

 

دوای زنجیرەیەک تەقەکردنى هەڕەمەکى کە لەم دواییانەدا کۆمەڵگەی ئەمەریکای هەژاند، پەرلەمانتارێکی کۆمارییەکان لە میانی دانیشتنێکی لیژنەی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژى پێنجشەممە، لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی "زوم"ەوە چەکەکەی نمایش کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە دانیشتنەکەدا کە باس لە بڵاوبوونەوەی دەمانچە لە کۆمەڵگەی ئەمەریکیدا کرا، نوێنەری کۆمارییەکان گرێگ ستوب لە فلۆریدا پێیوابوو کە ئەو پڕۆژە یاسایەی کە هەوڵدەدات بەدەستهێنانی چەک سنورداربکات کاریگەری نەرێنی دەبێت.

 

بە گوتەی ستۆب، ڕێوشوێنی گەمارۆی چەک "نالۆژیکییە، چونکە لەگەڵ ئەو مەبەستە ناگونجێت کە بۆی دانراوە"، بەو پێیەی "بژاردەی دیکەی چەک هەیە کە لەبەردەم ئەمریکییەکان دەمێنێتەوە".

 

 

هەروەها نوێنەری کۆمارییەکان کێن باک لە کۆلۆرادۆ پێیوابوو کە "سنووردارکردنی بەدەستهێنانی هەندێک جۆری چەک هەڵەیە، چونکە هەندێک جۆر کە یاسادانەران هەوڵی قەدەغەکردنی دەدەن لە ناوچە گوندنشینەکان بەکاردەهێنرێن بۆ نەهێشتنی ئەو نێچیرانەی کە هێرش دەکەنە سەر ئاژەڵەکان".

 

بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، نوێنەری کۆمارییەکان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا پێشنیاری کردووە سنووردارکردن لەسەر هەڵگرتنی دەمانچە بۆ ئەو کەسانە دابنرێت کە پێشینەى تاوانیان هەیە تەنها، هەروەها یاساکانی خاوەندارێتی دەمانچە لە شوێنی خۆیان بهێڵرێتەوە.