گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی ڕوونکردنەوە دەدات

لە شارێکی هەرێم کەسێک دوای چەند کاتژمێرێک لە ئازادکردنی دووبارە دەستگیرکرایەوە

2022.06.02 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
لە شارێکی هەرێم کەسێک دوای چەند کاتژمێرێک لە ئازادکردنی دووبارە دەستگیرکرایەوە

ناس کورد- 

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دادنوسێک کە لەسەر سکاڵای کەسێکی خزمی دەستگیرکرابوو، ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازادکرا، بەڵام پارەی کەفالەتەکەی نەداوە و بێ پرس دادگای جێهێشتووە، بۆیە دووبارە دەستگیرکراوەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا پۆلیسی ڕاپەڕین (پێنجشەممە 2-6-2022) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە سنوری قەزای پشدەر (قەڵادزێ) کە پیشەی دادنوسە لە قەڵادزێ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆی سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو، دواتر لە دادگای لێکۆڵینەوەی قەڵادزێ بەپێی مادەی ٤٣٢ لە یاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبار کرابوو ، ئەمڕۆ لەبەردەمی دادگا ئامادەبوو." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاش ئەوەی وتەکانی لەلایەن بەڕێز دادوەر پەسەند کرا،  بە بڕیاری بەڕێز دادوەر بەکەفالەتی دارایی ئازادکرا، تۆمەتبار ئامادە نەبوو کەفالەتە داراییەکە دابین بکات، دواتر بەبێ پرس لە دادگا ڕۆیشت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی لێ ئاگادار کرایەوە و بڕیاری دادوەر بەدەست هات بە ڕاگرتنی تۆمەتبار بەپێی هەمان مادەی سەرەوە." 

 

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، "بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆ ئەوەی تۆمەتبار ڕاگیر بکرێت، تۆمەتبار دوای ئەوەی بێ پرس دادگای جێ هێشت بوو دەرکەوت لەشوێنی کارەکەی خۆی بوو، بۆیە لەلایەن پۆلیس بەڕاگیراوی لەشوێنی کارەکەی خۆی گەیەندرایە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕین، ئێستا تۆمەتبار بەپێی هەمان مادە ڕاگیراوە."