ناس کورد-
لە سبەینێوە نرخی بەنزین لە سلێمانی بەرزتر دەبێتەوە و هەر جۆرێکی بەنزین 25 دیناری دەچێتەسەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێبین محەمەد، سەرپەرشتیاری بەنزینخانەی بامۆک (پێنجشەممە 2-6-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "لە سبەینێوە هەر لیترێک بەنزین لە هەرسێ جۆرەکە 25 دینار بەرزدەبێتەوە."
بەوەش نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە 1025 دینار، موحەسەن دەبێتە 1100 دینار و هەروەها سۆپەریش دەبێتە 1175 دینار.
ڕێبین محەمەد ڕوونیکردەوە، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کەمیی بەنزینە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئێستا بەنزین لە ئێرانەوە نایەت و لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقیشەوە بەڕێژەیەکی کەم دێت، چونکە لەوێش کێشەی کەمیی بەنزین هەیە و تاوەکو لە خۆیان زیاد نەبێت بە هەرێمی نافرۆشن.