گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوان ئاگاداربوون؟

شەریف عەلی باپیر ڕوونکردنەوەی نوێ لەبارەی هاوسەرگیرییەکەی باوکی دەدات

2022.06.02 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
شەریف عەلی باپیر ڕوونکردنەوەی نوێ لەبارەی هاوسەرگیرییەکەی باوکی دەدات

ناس کورد- 

شەریف عەلی باپیر، کوڕی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕوونکردنەوەی نوێ لەبارەی هاوسەرگیرییەکەی باوکی دەدات و دەڵێت، پێشتر باوکی باسی ئەوەی کردووە کە دەیەوێت جارێکیتریش هاوسەرگیریی بکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەریف عەلی باپیر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (پێنجشەممە 2-6-2022) ڕایگەیاند، "پێشتر چەند جارێک باوکم باسی ئەوەی کردووە کە دەیەوێت ژنێکی دیکە بهێنێت و منیش وەک کوڕی ئەو ڕەزامەند بووم و زۆرم پێخۆشە بتوانێت سونەتەکە جێبەجێ بکات و بتوانێت لە یەک کاتتدا چوار هاوسەری هەبێت بۆ پێنجەم جار هاوسەرگیری بکات ." 

 

هاوکات لەبارەی جیاوازی تەمەنی هاوسەرە نوێیەکەی عەلی باپیر کە دەوترێت جیاوازی تەمەنیان 35 ساڵە، شەریف عەلی باپیر دەڵێت، "من وەک کوڕی مامۆستا پێویستم بەو زانیارییە نیە و ئەوە شتێکی گرنگ نییە و خەڵک چ کاری بەوەیە کە تەمەنی هاوسەرەکانی چەندە." 

 

شەریف عەلی باپیر باسی لەوەشکرد، " دواتر جیاوازی تەمەن لە هاوسەرگیریدا شتێکی نوێ نییە و ئەو جیاوازییەش تەنها لە نێو موسڵماناندا نییە و لە نێو نەتەوە و ئایینەکانی دیکەشدا هەن، لە ئیسلامیشدا تەنها باڵغ بوونی ئافرەتەکە و کامڵبوونی عەقڵی مەرجە."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: سەرکردەیەکی کۆمەڵ هاتەدەنگ: مامۆستا عەلی باپیر بەو کارە ڕازی نییە