گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێدانی ڤیزای ئەڵمانیا بە هاووڵاتیانی هەرێم ئاسانکاری تێدا دەکرێت

2022.06.02 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
پێدانی ڤیزای ئەڵمانیا بە هاووڵاتیانی هەرێم ئاسانکاری تێدا دەکرێت

ناس کورد- 

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ڕایگەیاند، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووەوە ڕۆژانه‌ له‌ كاتی جیاجیادا تۆماركردنی واده‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری ڤیزا ده‌كرێته‌وه‌، دەشڵێت، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری پێویست ناکات پەنا بۆ کۆمپانیاکان ببەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر (پێنجشەممە 2-6-2022) ڕایگەیاند، "له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 5-6-2022ه‌وه‌ ڕۆژانه‌ له‌ كاتی جیاجیادا تۆماركردنی واده‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری ڤیزا ده‌كرێته‌وه‌، بۆ تۆماركردنی واده‌ی سه‌ردانیكردنیش پێویسته‌ پێشوه‌خت له‌ڕێگه‌ی ئەم هاوڵاتیان ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن." 

https://visa.vfsglobal.com/irq/en/deu/book-an-appointment

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پێویست ناكات بۆ تۆماركردنی واده‌ یاخود پێشكه‌شكردنی داواكاریی ڤیزا په‌نا بۆ نوسینگه‌ی گه‌شتیاری ببه‌ن، هاوڵاتیان خۆیان ده‌توانن واده‌ تۆمار بكه‌ن و هه‌موو زانیارییه‌ پێویسته‌كانیش له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌یه‌.

 

ئەمەش لینکی ماڵپەڕەکەیە: https://irak.diplo.de/iq-de/service/visa-erbil

 

راشیگەیاندووە، "ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ناته‌واو پێشكه‌ش بكرێت پێدانی ڤیزاكه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی داهاتوو هه‌بێت، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ ده‌بێته‌ هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری و قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه‌ ژوره‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك".

 

دەشڵێت، تکایە ئاگاداری هەموو ئەو بەڵگەنامانە بن کە پێویستە بۆ داواکردنی ڤیزا پێشکەش بکرێن: https://irak.diplo.de/iq-de/service/visa-erbil/-/2523034