گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەرکردەیەکی کۆمەڵ هاتەدەنگ: مامۆستا عەلی باپیر بەو کارە ڕازی نییە

2022.06.02 - 20:30
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکی کۆمەڵ هاتەدەنگ: مامۆستا عەلی باپیر بەو کارە ڕازی نییە

ناس کورد- 

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی کۆمەڵ لەبارەی هاوسەرگیرییەکەی عەلی باپیر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی علی باپیر و خێزانی نە بە ڕەزامەندی خۆی نەبووە و ئاگای لێ بووە و لێشی ڕازی نییە، دەشڵێت، "تۆمارکردنی ئەو ڤیدیۆیە بە هەر مەبەستێک بێت شتێکی خراپە و مامۆستا علی بێئاگایە لێی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی دلێر گەرمیانی:

 

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين،والصلاة والسلام على خير خلق الله محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين.

پیرۆزبایی خۆم بۆ مامۆستا علی باپیر و هاوسەری سێیەمی بەم فەرموودەیەی پێغەمبەر  ﷺ دەردەبڕم (بارک اللە لک وبارک علیک وجمع بینکما فی خیر).

پاشان دەڵێم سوپاس بۆ خودای دانا کە

هیدایەتی داوین و ڕێنمایی کردوین بۆ ئایینی پێرۆزی ئیسلام ، کە هیچ کردارێک یان بڕیارێکی نیە مایەی شەرمکردن بێت یان دادپەروەرانە نەبێت و زەرەر و زیانی تاک یان کۆمەڵگای تێدا بێت ، کەوابوو هەر بڕیار و کردارێک کە لە چوارچێوەی شەریعەتدا بێت ئەوە موسڵمانی ڕاست و ساغ پێشوازی لێدەکات و پیرۆزبای لێدەکات چونکە خوای گەورە دەفەرموێت : ((وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ۗ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا )٣٦ الاحزاب.]

واتا: وە بۆ هیچ باوەڕدارێكی پیاو و ئافرەت حەڵال نییە كە كاتێك خودا و پێغەمبەری خوا ﷺ بڕیارێك بدەن ئەوان سەرپشك بن لەوەی كە شتێكی تر هەڵبژێرن ، وە هەر كەسێك سەرپێچی خوداو  پێغەمبەری خوا ﷺ بكات ، ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە گومڕابوونێكی زۆر ئاشكرا.

وەسەبارەت بە ژن هێنانی دووەم یان سێیەم یان چوارەم خودای گەورە دەفەرموێت (( فَانكِحُوا مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاءِ مَثْنَىٰ وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ۖ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً ...)

واتا : مارە بكەن لەو ئافرەتانەی كە خوا بۆی حەڵاڵ کردوون و پاکە بۆتان ، دوو یان سێ یان چوار ژن ،  [فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً] بەڵام ئەگەر لەوە ترسان كە دادپەروەر نەبن لە نێوانیاندا ئەو كاتە تەنها یەك ژنێك بهێنن .

وەک ڕوونە خوای گەورە باس لە تەمەن یان کچ بێت یان بێوەژن ناکات و بەڕەهایی چوار ژنی حەڵاڵ کردووە بەڵام بە مەرجی دادپەروەری ، جا ئایە ئێمەی بەندەی ناتەواو کورت بین ، باشی لێدەزانین یان خوای دانا و زاناو کاربەجێ ؟! کە لە کۆتایی چەندین بڕیاری خۆیدا لە قورئانی پیرۆز دەفەرموێت  (واللە یعلم وأنتم لا تعلمون )،البقرە ٢١٦،٢٣٢-آل عمران ٦٦-النور١٩.

واتا : خودای گەورە خۆی باشتر ئەزانێ وە ئێوە نازانن.

جاکەوا بوو موسڵمانی ڕاست و کامڵ ملکەچ و  پابەندە بە فەرمانی خودا و پێغەمبەرەوە ئەگەر چیش بڕیارەکە قورس بێت ئارام دەگرێت و ڕازی دەبێت بە فەرمانی خوای گەورە ، وە دەزانێت پاداشت بە پێی قورسی و سەختی تاقیکردنەوەکەیە.

وەئەو موسڵمانەی کە ئیمان و باوەڕی لاوازە هیچ نەبێت با لەخوا بترسێت و زبانی خۆی بپارێزێت لە قسەیەک کە خوای لێ بڕەنجێت و موسڵمانی ساغ نیگەران بکات و هەندێ جار ئاژاوە و ئاشوب بخاتە نێو ماڵی موسڵمانانەوە و نەیارانیش دڵخۆش بکات ، پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت :(من کان یومن باللە والیوم الاخرفلیقل خیرا أو لیصمت) متفق علیە.

واتا:ئەوەی باوەڕی بەخواو ڕۆژی دوای هەیە با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت.

جا برای بەڕێزو خوشکی سەنگینم ئەگەر ناتوانیت قسەی خێرو ئاشتی بکەیت بێدەنگ بەو قسەیەک مەکە مایەی ئاشوب تێکدان و شەڕ بێت ئەوە نە ڕەوشتی موسڵمانە و نە لە موسڵمان دەوەشێتەوە، تەنانەت لە مرۆڤی بە ویژدانی نا موسڵمانیش ناوەشێتەوە!!!

وەزۆر بەداخەوە هەندێ براو خوشک کە چەند ساڵە لەکاروانی ئیسلامەتیدا کار دەکەن لە بابەتی فرەژنی بەپێی میزاجی خۆیان قسە دەکەن وەک وایە ئەم بابەتە نە خواو نە پێغەمبەر ﷺ ، قسەیان لەسەر نەکردبێت ، قسەی ئەوان و نەیار و بێباوەڕ و عەلمانیەکان نزیکە لە یەکەوە، وە لەهەندی بابەتیش کە پێچەوانەی کۆدەنگی پێشینی چاکمان بووە ، یان لەبەر خۆبردنە پێشەوە پشتیوانیان لێ کردووە بە کوێرانە بە بێ هیچ گەرانێک بۆ زانینی بەڵگەی شەرعی ،سەریان بۆ لەقاندوە یان ئەوەندە بێدەنگبوون تەنانەت نەشیان توانیوە بەیانی ڕای خۆیان بکەن ،

جا (لە فرە ژنی کە بەڵگەی قورئان و سوننەتی لەسەرە ، دژی دەوەستن ، وە موخالەفەکردنی یەک دەنگی سەلەفی صالح کە فەرمانی شوێن کەوتنیان لە قورئان سوننەت هاتووە) هەردووکی میزاجە ، بەداخەوە ئەوانە ئەگەر لە ئاستی قیادەش بن تەنانەت نەتوانن ڕای خۆیشیان بخەنە ڕوو ،

ئەوانە سەرەڕای ئەوەی بۆ دونیای ئەو کاروانە سوودێکی وایان نابێت بەرپرسیاریەکی قیامەتیش دەگرنە ئەستۆ.

وەهەندێ جار هەندێ خوشک کە ڕازی نەبوون بە ژنهێنانی مێردیان سەڕەڕای دەرنەچونیان لە تاقیکردنەوە خواییەکە و تێنەگەشتنیان لە قەدەری خوای گەورە (ماشا الله کان وما لم یشا لم یکن)، بوون بە خێزانی دووەمی کەسێکی کە ، مەرجیش نیە لە مێردی یەکەمی باشتر بێت ، وە منداڵی خۆی لە نازی دایکایەتی بێ بەش کردووە ومنداڵی غەیرە خۆی بەخێو دەکات(ئەمەیان جێگای تەقدیرە) بەڵام مەبەستمان باشتر وایە منداڵەکانی خۆی بە خێو بکات و رازی بێت بە قەدەری خوای گەورە و ماڵی خۆی تێک نەدات و دڵی دایک و باوک و کەس وکاری نەڕەنجێنێت و ئە دوو بنەماڵەش لەیەک نەترازێنێت.

جا ئەوانە ئەگەر سنوری خوا بپارێزن خواگەورە دەیانپارێزێت وەک پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت :(احفظ الله يحفظك..)حدیث صحیح رواە الترمذی.

واتا : حوکم و بڕیاری خودا بپارێزن خوا دەتان پارێزێ.

خۆ ئەگەر وانەکەن خوا دەتاندا بەدەست و توانای خۆتانەوە و پشتیوانتان نابێت ، وەئەوەش خوا پشتیوانی نەبێت پاشەڕۆژی سەرگەردانیە.

من لێرە ڕوی قسەم لەو کەسانە نیە کە بێباوەڕن و باوەڕیان بە ئاینی پێرۆزی ئیسلام نیە ، چونکە ئەوانە کەسانێکی کەمیان نەبێت کەسایەتی خۆیان دەپارێزن و خۆیان بەدوور دەگرن لەوکارە پیس و قێزەونانە، زۆربەی هەرە زۆریان هیچ ڕێگرێکیان نیە نە ئاین و نە عورف و نەریت و نە تەندروستی و نە قیزەونی کارەکە و نە هەست و نەستی خێزانی و کەسووکاری و نە زامدارکردن و دڵسوتان و دیل و کۆیلەیەتی ئە کچەتازە پێگەشتووەی کە ناچاری و بێدەرامەتی و سەدان پیلانی نەیارانی ئاین و نەریتی پاک و جوانمان  گەیاندوویەتی بەو حاڵە ،

جا کابرای بێدین و بێویژدان وا پێویستە لەو ستەم و کۆیلایەتی و داماوێتیە ئەو ئافرەتانە ڕزگار بکات و ئەو پارانەی لەو تاوانانە خەرجی دەکات بیبەخشێت بەو داماوانە ئەو کات زۆریان ڕزگاری دەبێت بەپاکی دەچنە ماڵی خۆیان لە پیریشدا منداڵێکی دەبێت خزمەتی دەکات و  ماڵێکی دەبێت تیایدا دەحەسێتەوە.

هەروەها ڕێکخراوەکانی مافی ئافرەتان کە باس لە ئازادی ئافرەت دەکەن جا بۆ ڕێگەدەگرن لە مافی ئافرەتانێک و ئازادیان پێشێل دەکەن هیچ حساب بۆ حەز و ئارەزویان ناکەن لەگەڵ ئەوەشدا کە تەمەنیان لە سەرووی بیست (٢٠) ساڵە و بەڕای خۆیان بێ هیچ زۆرێک و بەویستی خۆیان خوازیاری کەسانێکن کە بتوانێت سەرپەرشتیان بکات و خیانەتیان لێنەکات و خاوەن کەسایەتی بن ، با تەمەنیشیان لە خۆیان گەورەتر بێت هەڵی دەبژێرنە سەر جوانی یان سەروەتێک کە بەڕا ئەوان سەرئەنجامی بە ئاژاوە و لێکجیابونەوە  و خیانەت کۆتایی پێ بێت ، زۆر جار خۆیان وتویانە گەر مێژوو بگەڕێتەوە پیاوێک هەڵدەبژێرم کە خاوەن سیفەتی پیاوەتی بێت و بتوانێت سێبەر بێت بۆم،

بەڵام بەداخەوە زۆر بێدەنگن بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە بەتەواوەتی مافی ئافرەتانی پێشێل کردوە وئافرەت وەک کاڵایەک تەماشا دەکات و بژێوی و سەروەت و سامانی پێ کۆدەکرێتەوە!.

لە کۆتاییشدا دەڵێم رەسم گرتن لەگەڵ خێزان و خوشک و کچی خۆت و بڵاوکردنەوەی لە فەیسبووک و پەیجی خۆمان شتێکی حەرام و ناڕەوایە ،  لەگەڵ ئەوەشدا هەزارەها کەس دەیبینێت و بەو هۆیەوە سەدان کەس توشی نەزەر و سەیرکردنی حەرامی دەکەین ، ئەگەر چی بە فۆتۆشۆپ  شتی خراپتر نەکەن .

وە لەوەش خراپتر و حەرام تر رەسم گرتن لەگەڵ ئافرەتانی نامەحرەم بەهەر بیانویەک بێت حیزبایەتی یان خزمایەتی و هاوڕێیایەتی ،وە دەبێت ڕێگەنەدەین لە گەڵ هیچ کەسێکی نامەحەرەم خوشک و خێزان و کچمان رەسم بگرن لەهەر ئاستێکن بن زانا یان پیاوخوا یان خزمی نا مەحرەم ،

تەماشای حایائو غیرەتی دایکی ئیمانداران عائیشە بکەین و پەندی لێوەربگرین دەڵێت : من دەچوومە ماڵەکەم ئەو ژوورەی کە پێغەمبەر و أبوبکری تێدا نێژرابون ، خۆم بە پۆشاک کۆ نەدەکردەوە دەم گوت ئەمیان مێردمە و ئەویان باوکم بەڵام کاتێک ، لە پاش ئەوەی عومەریان لەوێ ناشت سوێند بە خوا خۆم کۆدەکردەوەو خۆم دادەپۆشی لەبەر شەرم و حەیام لە عومەر .

عن عائشة رضي الله عنها :�كنت أدخل بيتي الذى دفن فيه رسول الله صلى الله عليه وسلم وأبى فأضع ثوبي فأقول إنما هو زوجي وأبى فلما دفن عمر معهم فوالله ما دخلت إلا وأنا مشدودة على ثيابي حياء من عمر.�رواه أحمد وقال الألباني : رجاله رجال الصحيح

لە پاش ئەمە ئەبێ ئێمە چی بڵێن لە گەڵ ئەو هەمووە سوراو و سپیاو و پۆشاکی ڕەنگاو ڕەنگەی کە سەرنجی هەموو کەس ڕادەکێشێ ، کوانێ ئیمان و حەیاو غیرەتی سەلەف.

دوا قسەم دەڵێم بڵاو بوونەوەی ئەم ڕەسمەی جەنابی م علی باپیر و خێزانی ، نە بە ڕەزامەندی مامۆستا بووە وە نە ئاگای لێ بووە نە لێی رازیە ، وە بە هەر مەبەستێک بێت شتێکی خراپەو مامۆستا علی بێئاگایە لێی.

دلێر گەرمیانی

ذو القعدة

٣/١١/١٤٤٣