گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا کرا

2022.06.02 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە، هۆکاری دواکەوتنی ئەو كۆبوونەوەکەش، دیداری یەکێتی بوو، دەشڵێت، پارتی لەگەڵ ئەوەدایە لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پێنجشەممە 2-6-2022) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەی داهاتووی پارتی و یەکێتی لە نزیکترین کاتدا دەکرێت، رەنگە لەسەر دیداری یەکێتیش وەستابێت، ئێستا دیدارەکە تەواو بووە، بۆیە بەدڵنیایی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی هەردوو لادا دەکرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوی رابردوودا کۆمەڵێک بنەمامان بۆ گفتوگۆ دانا، یەکێک لە بابەتە گرنگەکان هەڵبژاردن بوو، گەیشتینە ئەو بڕوایەی، هەردوو لامان دەبێ رێک بکەوین بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیی خۆمان لەناو پەرلەماندا بکەین."

 

ئەوەشی خستە روو، " لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا، لێژنەکان بەپێی پێویست دادەنرێن، بۆ نموونە، بۆ راگەیاندن لێژنەیەک گرنگە، بۆ ئەوەی چاودێر بن تا هەردوولا قسە لەسەر یەک نەکەن، هەروەها لێژنەیەک بۆ بابەتی کۆمیسیۆن و دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی پەرلەمان، بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی هەڵبژاردنەکان کە چۆن دەبێت."

 

ڕوونیشیکردەوە، "پارتی لەگەڵ ئەوەدایە ١ی١٠ی٢٠٢٢ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام ئێمە بەتەنیا نین، دەبێ گوێ لە لایەنەکانی دیکەش بگرین، بە بۆچوونێکی دیاریکراو و هەماهەنگ، هەموو پێی رازی بین." 

 

باسی لەوەشکردووە، " پارتی گرفتی لەگەڵ سیستمی فرەبازنەییدا نییە، بەڵکوو گوتمان کاتەکە بۆ گۆڕانکاری لە یاساکەدا كەمە، ئەگەر کاتمان لەبەردەستدا بێت، ئەوا چ فرەبازنە یان تاک بازنە بێت ئێمە کێشەمان نییە."