گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ کێشەی کوشتن’’

دیندار دۆسکی: سوڵحی عەشایەریمان کرد و سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەم

2022.06.02 - 18:58
App store icon Play store icon Play store icon
دیندار دۆسکی: سوڵحی عەشایەریمان کرد و سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەم

ناس کورد- 

دیندار دۆسکی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکگرتوو کە ئێستا کەسێکی نزیک لە پارتییە، دوای ئەوەی بەتۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک دەستگیرکرا، ئازادکرا و ڕایگەیاند، "سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەم کە هاوکارمان بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیندار دۆسكی، ئەندامی پێشوی سەركردایەتی یەكگرتوو كە ماوەیەكی زۆرە وازهێنانی لە یەكگرتوو راگەیاندووە، لە مانگی سێی ئەمساڵ بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتیەك دەستگیركرا.

 

ناوبراو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-6-2022 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەو کێشەیە هەڵەیەک بوو ڕوویدا، لە هەموو دنیادا کێشە هەر دروست دەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە کێشەکە گەورەتر نەبێت و زوو چارەسەر بکرێت، دڵخۆشین کە کێشەکە چارەسەرکرا." 

 

وتیشی، "زۆر سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەم کە بەردەوام هاوکاربوو لەگەڵمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە."