گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەرکرد

2022.06.02 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەرکرد

ناس کورد-

حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بێبەرامبەر پشكین و چارەسەر بۆ منداڵانی ئۆتیزم ئەنجامبدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم (پێنجشەممە 2-6-2022) بڵاویكردووەتەوە، "بڕیاردرا لەسەر ئەنجامدانی پشكنین و چارەسەركردنی منداڵانی ئۆتیزم بێبەرامبەر ئەو هەنگاوەش بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خانەوادەكانیانە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " وەزارەتی تەندروستی و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕاسپێردراون، بە هەماهەنگی كاری پێویست ئەنجامبدەن تاوەكو گشت منداڵانی ئۆتیزم بێبەرامبەر لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان سوودمەندبن."