گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سعودیە: لە 24 كاتژمێردا ڤیزای عومرە بە ئۆنلاین دەدرێت

2022.06.02 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
سعودیە: لە 24 كاتژمێردا ڤیزای عومرە بە ئۆنلاین دەدرێت

 

ناس کورد- 

 

وەزیری حەج و عومرەی سعودیە ڕایگەیاند، ئێستا لەماوەی 24 کاتژمێردا ڤیزای عومرە بە ئۆنڵاین دەدرێت بە هەموو کەسێک.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆفیق ڕبیعە، وەزیری حەج و عومرەی سعودیە (پێنجشەممە 2-6-2022) خستنەگەڕی خزمەتگوزاری پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ عەمرەی لە دەرەوەی سعودیەوە بەڕێگەی ئەلکترۆنی ڕاگەیاند و دەڵێت، "ئێستا لەماوەی 24 کاتژمێردا ڤیزای سەردان بۆ عومرە دەدرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانجیانە تا 2030 ئاسانکاری زیاتر بکەن بۆ پێشوازیکردن لە عومرەکاران بەڕێژەیەکی زیاتر." 

 

وەزیری حەج و عومرەی سعودیە باسی لەوەشکردووە، بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی دەکەن، کاریش بۆ پاراستنی تەندروستیی حاجیان دەکەن.