گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزیری دارایی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد.. تایبەتە بە مووچە و داهات

2022.06.02 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد.. تایبەتە بە مووچە و داهات

ناس کورد-

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بەئامانجی بوژاندنەوەی جوڵەی بازرگانی و زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی بارگرانی و ئاسانکاری لەسەر ھاوڵاتیان و بازرگانان وەزیری دارایی چەند بڕیارێکی دەرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022/6/2، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێم، بە یاوەری یاسین واحید، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و بە ئامادەبونی ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم و سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و نوێنەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و نوێنەری سەرجەم بنکەجیاوازەکانی ناو دەروازەکە و نوێنەری بازرگانانی سنوری ئیدارەکە کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەزیری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، " لەژێر ڕۆشنایی بەدواداچون و ئامارەکانی بەردەست جوڵە بازرگانی و گەشتیارییەکان لە ڕێگەی دەروازەکەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و ئەوەش کاریگەری ڕاستەوخۆی هه‌بووه‌ لە کۆکردنەوەی داھات و موچەی موچەخۆران و بودجەی پرۆژەکان. 

 

وەزیری دارایی داواشیکرد کە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەماھەنگ و ھاوکاربن لە بوژاندنەوەی جوڵەی بازرگانی و کارئاسانی بۆ بازرگانانی ناوخۆیی بەپێی ڕێنمایی و ڕێکارە ئیداری یاساییەکانی وەزارەتی دارایی و ھەموو جۆرە قۆرخکارییەک کۆتایی پێبھێندرێت ئەوەش لەپێناو ڕەخساندنی ھەلی بازرگانی و ھاوردەکردن و ھەناردەکردن بۆ سەرجەم بازرگانان بەبێ جیاوازی. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم، بڕیاریدا: 

 

١- لەمەودوا بارەکانی ترانزێت کڵۆم دەکرێت و بەبێ مەئمور بەڕێدەکرێت.

 

٢- بازرگانان ئازادن لە بازرگانی کردن و حساباتی ڕەسیدیان لەگەڵ ناکرێت.

 

٣- لابردنی ڕەسید بۆ ھەموو ئەو بارانە كە لە دەروازەكان هاوردە دەكرێت.

 

٤-پیاداچوونەوە  دەكرێت بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرک.

 

٥- پێداچونەوە بە لێخۆشبونی (٢٠٢) ماددە کە حکومەتی عێراق لێخۆشبونی بۆ کردوە.

 

٦- تەسریحەی گومرکی تەنھا یەک جار پارە وەردەگیرێت واتا لە دوو بارە بونەوە هیچ بڕه‌ پارەیه‌ك وەرناگیرێت.

 

٧- کرێی بارھەڵگرەکان مەرزی پەرویزخان ڕێکدەخرێتەوە.

 

٨- پێداچونەوە بەکرێی پشكنینی كومپانیاكانی کوالیتی کۆنترۆڵی دەروازەكان دەکرێت.

 

٩- پێداچونەوە بە پاراستنی بەروبومی ناوخۆیی دەکرێت لەگەل وەزارەتە پەیوەندیدارەكان.

 

١٠- لە سەر راسپاردەی بەرێز وەزیری دارایی و ئابوری دابینکردنی ٢٠٠ دۆنم زەوی بۆ کۆگاکانی بازرگانان كە ئەمیش دەبێتە هۆی رەخساندن ٢٠٠٠ هەلی كار بو ناوچەی گەرمیان.