ناس کورد-
شەپۆلێکى چڕى خۆڵبارین سوریا و رۆژئاوای عێراقى گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکان کاریگەرى لەسەر ناوچەکانى دیکەى عێراق و هەرێمى کوردستان دروستناکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حسێن ئەسەدى کەشناسی عێراقى (2-6-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە ئێستادا شەپۆلێکی چڕی خۆڵباین ئاسمانى سوریا و ڕۆژئاوای ئەنبارى گرتووەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئەنجامی چالاکی بای باشووری ڕۆژهەڵات و بەهۆی جوڵەی باوە، کاریگەری لەسەر ناوچەکانى ترى وڵات دروستناکات.