ناس کورد-
تورکیا رایگەیاند بەرپرسێکی پەکەکە بە ناوی محەمەد دۆغان لە چەمچەماڵ لەئۆپراسیۆنێکى میتدا کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی میدیاکانى تورکیا (2-6-2022) محەمەد دۆغان لە 21-5-2022 لە سنورى ئاغجەلەر پێکراوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، محەمەد دۆغان ئەندامى فەرماندەیی هەپەگە بووە و ساڵى 1996 پەیوەندى بە پەکەکەوە کردووە.
سەرلەبەیانی 21-5-2022 دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى تورکیا بن بۆردومانی سنوری هەردوو گوندی جەلەمۆردو دوو تەقەڵی بناری خاڵخاڵانی سنوری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵیان كرد، بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران کە یەکێکیان هاوڵاتی مەدەنییە.
بۆردومانەكە ئۆتۆمبیلێكی جۆری توێتا هایلۆکسی کردبووە ئامانج و بەهۆیەوە بە تەواوی سوتا.