گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى هەرێم و وەزیرى پێشمەرگە: پڕۆسەی چاکسازی خێراتر دەکرێت

2022.06.02 - 12:59
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى هەرێم و وەزیرى پێشمەرگە: پڕۆسەی چاکسازی خێراتر دەکرێت

ناس کورد-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کۆبووەوە جەختیانکردەوە لەسەر خێراترکردنی پڕۆسەی چاکسازی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە (2-6-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی چڕو بەرهەمدار کرا، لەسەر پێویستییەکانی ئێستای پێشمەرگە و دۆخی پێشمەرگه و پەیوەندییەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق، هاوکات بەبایەخەوە بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو وەزارەت و رێکخستنەوەی هێزەکان تاوتوێکرا.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

 

(نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، کۆبووەوە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی چڕو بەرهەمدار کرا، لەسەر پێویستییەکانی ئێستای پێشمەرگە و دۆخی پێشمەرگه و پەیوەندییەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق، هاوکات بەبایەخەوە بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو وەزارەت و رێکخستنەوەی هێزەکان تاوتوێکرا.

 

لەکۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر زەڕووریەتی خێراترکردنی پڕۆسەی چاکسازی سەربازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە.