گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەزڵوم کۆبانێ هۆشداریدەدات لە هێرشى تورکیا بۆ سەر  رۆژئاواى کوردستان

2022.06.02 - 12:33
App store icon Play store icon Play store icon
مەزڵوم کۆبانێ هۆشداریدەدات لە هێرشى تورکیا بۆ سەر  رۆژئاواى کوردستان

ناس کورد-

 

مەزڵوم کۆبانێ هۆشداریدەدات لە ئۆپراسیۆنى سەربازى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و دەڵێت هێرشى لەو شێوەیە سورییەکان دابەشدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا جەختیکردەوە هەڕەشەکانى تورکیا قەیرانێکى نوێی مرۆیی دروستدەکات و گرژى نوێی دەهێنێتە کایەوە.

 

دەشڵێت، هەروەها ئۆپراسیۆنى سەربازى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان کاریگەرى لەسەر شەڕى دژ بە داعش دروستدەکات.

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا  (1ی حوزەیرانی 2022) دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا، بە دیاریکراوی لە ناوچەکانی منبج و تەلڕەفعەت دەستپێکرد بە بیانوی پاککردنەوەی ئەو ناوچەیە لە تیرۆر.  

  

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکدا وتی، "ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا درێژ دەبێتەوە بۆ چەند ناوچەیەکی تریش."  

  

وتیشی، "ئۆپراسیۆنەکان بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ بەردەوام دەبن، کار دەکەین بۆ پاککردنەوەی منبج و تەلڕەفعەت لە تیرۆرستان."  

  

ڕاشیگەیاند، "ئەوانەی بە یاریکردن بە ناوەکانیان و گۆڕینی ناوی پەکەکە بۆ پەیەدە و یەپەگە، ھەوڵی شەرعیەتدان بە پەکەکە دەدەن، خۆیان ھەڵدەخەڵەتێنن نەک ئێمە".  

  

وتیشی، "ئێمە دەچینە قۆناغێکی نوێی بڕیارەکەمانەوە بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی سەلامەت بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر، تەل رەفعەت و منبج لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە".