گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق تەکنیکى نوێ بۆ ئاشکراکردنى فڕۆکە بەکاردەهێنێت

2022.06.02 - 11:33
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق تەکنیکى نوێ بۆ ئاشکراکردنى فڕۆکە بەکاردەهێنێت

ناس کورد-

 

وەزارەتی گواستنەوە وردەكاری كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ كۆمپانیای ئایرۆن بۆ تاوتوێكردنی پرۆژەی ئاشکراکردنى فڕۆكە لە ئاسمان بە تەکنیکى نوێ راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا (2-6-2022) ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزارییەکانی گەشتی ئاسمانی لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە لەگەڵ کۆمپانیای ئایرۆن لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خزمەتگوزاری ADS-B بۆ ئاشکراکردنى فڕۆکە.

 

وەزارەتەکە روونیکردەوە کە "خزمەتگوزاری ADS-B لە میانی کۆبوونەوەکەدا خرایەڕوو و ئەو خزمەتگوزارییانەی بۆ  دۆزینەوەی فڕۆکە پێشکەش دەکرێن لە رێگەی مانگی دەستکردەوە، بەو پێیەی ئەم خزمەتگوزارییە بەشدارە لە بەرزکردنەوەی تواناى راداری ئێستا لە رێگەی گواستنەوەی زانیاری دەربارەی فڕۆکەکان لە رێگەی مانگی دەستکردەوە، کە ئایا فڕۆکەکە لە ئاسمانە یان لەسەر زەوی."

 

جەختیشیکراوەتەوە، خزمەتگوزارییەکە ڕۆڵی ڕادار لەدەست نادات، بەڵام توانستى کارکردنی ڕادارەکە بەرز دەکاتەوە و جێگرەوەیە بۆی لە ئەگەری هەر هەڵەیەک یان حاڵەتێکی لەناکاو لە ڕادارەکەدا.