گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوەى نوێ وەڵامیدەداتەوە

بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى: ئەگەر وابێت دەستلەکاردەکێشمەوە

2022.06.02 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى: ئەگەر وابێت دەستلەکاردەکێشمەوە

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، ئەگەر لەلایەن ئەو پەرلەمانتارانەوە کە بانگەشەى هێنانى دەرمان دەکەن لەبەغداوە بۆ سلێمانى، دەرمان هاتبێت دەست لەکار دەکێشێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباح نەسرەدین (2-6-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "لەم خولەى پەرلەماندا لەسەر داواکارى هیچ پەرلەمانتارێک دەرمان لەبەغداوە نەگەیشتووەتە سلێمانى".

 

 

لەبەرانبەر قسەکانى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى، فراکسیۆنى نەوەى نوێ لەپەرلەمانى عێراق جەختیکردەوە کە بەهەوڵى ئەوان دەرمان بۆ نەخۆشخانەى شار لە لەسلێمانى دابینکراوە.

 

رێبوار ئەورەحمان وتەبێژى فراکسیۆنەکە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا، تەندروستى سلێمانى تۆمەتبارکرد بەوەى ناچنە تەندروستى عێراق بۆ وەرگرتنى بەشەدەرمانى سلێمانى.