گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رووى لە داکشان کردەوە

دۆلار بەرزبوونەوەى نرخى نەوتى وەستاند

2022.06.02 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
دۆلار بەرزبوونەوەى نرخى نەوتى وەستاند

ناس کورد-

 

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەهۆى چەند هۆکارێکەوە کە یەکێکیان بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 2.09 دۆلار دابەزی و گەیشتە 114 دۆلار و 20 سەنت، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی پێشوو بە رێژەی 0.6% بەرزبووەوە، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.

 

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بەڕێژەی 0.5% بەرزبووەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بەڕێژەی 1.96% دابەزی و گەیشتە 113 دۆلار.00 دۆلار.

 

چەند هەفتەیەکە پێوەرەکان بەرزتر دەبنەوە، چونکە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا بۆ سەر مۆسکۆ بەهۆی لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا فشار لە هەناردەی ڕووسیا دەکەن، هەروەها دەرچوونی چین لە رێوشوێنەکانى توندی کۆڤید-١٩ زیاتر پشتگیری لە نرخەکان دەکات.

 

بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بەهۆی ئەوەی نەوتی خاو گرانتر دەکات بۆ ئەوانەی خاوەن دراوی دیکەن.

 

پێنج سەرچاوە لە ئۆپێک + دوێنێ چوارشەممە ڕایانگەیاند کە ئۆپێک + ئامادەیە پابەند بێت بە زیادبوونی کەمی مانگانەی بەرهەمهێنانی نەوت.

 

بەوتەى سەرچاوەکان، لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی ئۆپێك + پێشبینییه‌كانی بۆ زیاده‌ی بازاڕی نه‌وت له‌ ساڵی 2022 به‌ بڕی 500 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا كه‌مكردووەته‌وه‌ بۆ 1.4 ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا.