گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەنامە

زانکۆیەکى هەرێم دانپێدانانى فەرمى لەبەغدا وەرگرت

2022.06.01 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆیەکى هەرێم دانپێدانانى فەرمى لەبەغدا وەرگرت

ناس کورد-



وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، زانکۆی هەڵەبجە سەرجەم ڕێککارە یاسایی و ئیداری و زانستیەکانی دەستەبەرکردوە و بەفەرمى دانى پێدانراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکى فەرمى کە ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کراوە، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق جەختیکردووەتەوە کە زانکۆی هەڵەبجە دان پێدانراوە لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى زانکۆى هەڵەبجە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بەپێی نوسراوی ژمارە(ت م٣/ک/٢٩٠٥) لەڕێکەوتی ١٨-٤-٢٠٢٢، ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کراوە بەواژۆی (ا.د.یاسین محمد) بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق، ئاماژە بەوەدەکات زانکۆی هەڵەبجە سەرجەم ڕێککارە یاسایی و ئیداری و زانستیەکانی دەستەبەرکردوەو دان پێدانراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراقەوە.

 

دان پێدانانی زانکۆی هەڵەبجە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراقەوە بەهۆی هەوڵ و ماندووبونەکانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆو ئەنجومەن و سەرجەم ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی زانکۆی هەڵەبجەیە کەلە چەند ساڵی ڕابردوودا ماندونەناسانە هەوڵیان داوە بۆ ئەم مەبەستەو ئەمەش دەستکەوتێکیتری گرنگە بۆ زانکۆ.

 

لە پەیامێکیدا بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە پای هەوڵ و ماندوبوونیان بۆ بە دەستهێنانی ئەم دەستکەوتە سوپاسی و دەستخۆشی لە هەموو ئەو بەڕێزانە کرد له‌ ماوەی ڕابردوودا لە هەوڵی كاركردن و ماندوبوون و شه‌ونخونی ئەم هەوڵەدا بوون.

 

received_417822273314533.jpeg