گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى ئامادەکاریی بۆ سەرژمێریی دەکات

2022.06.01 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى ئامادەکاریی بۆ سەرژمێریی دەکات

ناس کورد-

 

پلاندانانى عێراق و ئامارى هەرێم لەگەڵ قایمقامەکانی سنوری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبوونەوە بەمەبەستى ئامادەکاریی بۆ سەرژمێریی دانیشتووان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان سرحەد قایمقامى قەزای دوکان کە بەشدارى کۆبوونەوەکەى کردووە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ، لە دیوانی پارێزگا ئەحمەد عەلی ئەحمەد، لەبری پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە شاندی دەستەی ناوەندی ئامار، سەربە وەزارەتی پلاندانانی عێراق و نوێنەری دەستەی ئاماری هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پاشان بە ئامادەبوونی سەرجەم قائیمقامەکانی سنوری سلێمانی و هەردوو قائیمقامی ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا بە مەبەستی ئامادەکاری و دانانی ڕێکارو ڕێوشوێنی پێویست بۆ سەرژمێری هاوڵاتیان کە بڕیارە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا ئەنجام بدرێت.