ناس کورد-
عەبدوستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری ئەو قسانەى رەتکردەوە کە بەناوى ئەوەوە بڵاوکراونەتەوە لەبارەى هاوسەرگیرییەکەى عەلى باپیر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدوستار مەجید (1-6-2022) لەرونکردنەوەیەکدا وتى "لە هەندێ پەیجی سێبەر کە دیارە دەستی چ دەزگایەکی بەدناوی سیخوڕیی لەپشتیانە، قسەیەکیان لەسەر هاوسەرگیرییەکەی جەنابی مامۆستا عەلی باپیر، بەناوی بەندەوە هەڵبەستووە، کە دور و نزیک ئاگام لێی نیە و قسەی وام نەکردووە".
دەقى رونکردنەوەکە:
لە هەندێ پەیجی سێبەر کە دیارە دەستی چ دەزگایەکی بەدناوی سیخوڕیی لەپشتیانە، قسەیەکیان لەسەر هاوسەرگیرییەکەی جەنابی مامۆستا عەلی باپیر، بەناوی بەندەوە هەڵبەستووە، کە دور و نزیک ئاگام لێی نیە و قسەی وام نەکردووە.
دروستکردنی ئەو قسانە بەناوی منەوە بەشێکە لە شەڕی کۆنەقین و پەلاماری پەیجە سێبەرەکانی ئەو تاقم و دەزگا دۆڕاوانە و ئامانجیش لەم درۆ و دەلەسانە، بە خەیاڵی پوچی خۆیان لێدانە لە ئێمە .
من هەر قسە و بۆچونێکم هەبێ بە ئاشکرا دەیڵێم و سڵ لە وتنی هیچ حەقێک ناکەمەوە و لە رابردوشدا هەر وامکردووە بۆیە ئەوانەی ئەو ئینسانە پەروەردەنەکراوانەیان لە پشتی چەند پەیجێکی سێبەرەوە بەرداوەتە ئێمە، ئازاری ئەو حەقبێژیەی ئێمەیان چەشتووە .