ناس کورد-
دەستەى وەبەرهێنان یەکەم هەنگاوى دەستپێکرد بۆ دروستکردنی 20 هەزار یەکە بۆ کرێنشینان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەی وەبەرھێنان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند (1-6-2022)، لەیەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون ، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ دامەزراوەی "کان" تاوتوێی میکانزمی دروستکردنی یەکەکانی کرد ، لەرووی کوالیتی و خەرجی و خزمەتگوزاریی.
دەقى راگەیەنراوەکە:
لەیەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دروستکردنی ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون ، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ دامەزراوەی "کان" تاوتوێی میکانزمی دروستکردنی یەکەکانی کرد ، لەرووی کوالیتی و خەرجی و خزمەتگوزاریی.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکی حکومەت رایسپاردوون، پڕۆژەکان بە کوالیتییەکی باش و نرخێکی هەرزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دروست بکرێن، هەروەها پێویستە پڕۆژەکان ببنە نمونەیەک لەرووی بوونیاتنان و مەرجەکانی سەلامەتی و خزمەتگوزاری.
ئاشکرایشی کرد ، سەرۆکی حکومەت قبوڵی نیە بە واستە کەس سوودمەند بێت ، ئەولەویەت بۆ کەسانی شایستەیە.
راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان