گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’چوارچێوەی پەیڕەو’’

پەیامێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە: کۆڵ نادەین

2022.06.01 - 17:54
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە: کۆڵ نادەین

ناس کورد-

 

لاهور شێخ جەنگى رایگەیاند، کۆڵنادەن و دەیانەوێت یەکێتى لە چوارچێوەی پەیڕەودا بخەنەوە سەر "شاڕێی ڕاستەقینە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەپایمێکدا بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتییەوە، لاهور شێخ جەنگى ئاماژەى بەوەکردووە، "یەکێتییە ڕاستەقینەکان، لە هەموو کەس زیاتر خەمی گۆڕانکارییانە".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

یادی دامەزراندنی حزبی شەهیدان لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هەموو تێکۆشەران و ئەندام و کادرانی یەکێتیی پیرۆز دەکەم. دڵنیام کە یەکێتییە ڕاستەقینەکان، ئەوانەی پەرۆشی حزبی شەهیدان و حزبی ئازایەتی و هەڵوێستن، لە هەموو کەس زیاتر خەمی گۆڕانکارییانە، خەمی ئەوەیانە حزبەکەمان لە هەڵە و کەم و کورتی و ئاڵنگارییەکانی لە چوارچێوەی پەیڕەودا بخرێتەوە سەر شاڕێی ڕاستەقینەی حزبەکەی مام. هەر لەو پێناوەشدا کۆڵنادەین و بەردەوام دەبین لە خەبات و پاراستنی ناو و ناوبانگ و مێژووی پڕشکۆی یەکێتیی.