ناس کورد-
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم ، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى، جه‌ختى له پێويستيى كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان ته‌واوى لايه‌نه‌كان كرده‌وه له‌پێناو پاراستنى فيدرالى و قه‌واره‌ى سياسيى هه‌رێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم (1-6-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لاى خۆيه‌وه بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو يه‌كڕيزى و كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كاندا، به‌رز نرخاند.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/6/1 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، له يادى چل و حه‌وت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستاندا، پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان و له سه‌ركرايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتى كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ئاما‌ژه‌دان به ڕۆڵى كاريگه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و سه‌رۆك مام جه‌لال له بزاڤى ڕزگاريخوازيى كوردستاندا، هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به بير هێنايه‌وه كه له‌پێناو ئازاديى كوردستان و له ڕێزه‌كانى يه‌كێتيدا، خه‌باتيان كردووه و قوربانييان داوه.
هه‌ر له‌م ياده‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پێويستيى كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان ته‌واوى لايه‌نه كوردستانييه‌كان كرده‌وه له‌پێناو پاراستنى فيدرالى و قه‌واره‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و مافه ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستاندا. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه ڕۆڵى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانى به گرنگ و كاريگه‌ر له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، سوپاس و پێزانينى خۆى و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانى بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى به‌ڕێزيان ده‌ربڕى و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو يه‌كڕيزى و كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كاندا، به‌رز نرخاند.