گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوتاندنى واشنتن و لەندەن

’’ژمارەیەکی ترسناک’’... پسپۆڕان ژمارەی قوربانییان لە ئەگەری هێرشی ئەتۆمیدا دەخەمڵێنن

2022.06.01 - 16:36
App store icon Play store icon Play store icon
’’ژمارەیەکی ترسناک’’... پسپۆڕان ژمارەی قوربانییان لە ئەگەری هێرشی ئەتۆمیدا دەخەمڵێنن

ناس کورد-

 

ئەگەری "جەنگی ئەتۆمی" تادێت زیاتر دەبێت، لەو کاتەوەی کە ڕووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرفراوانی لە ئۆکرانیای دراوسێی دەستپێکردووە، ئەوەش پرسیارى لەبارەی ڕادەی ئەو زیانانەی کە جیهان تووشی دەبێت دروستکردووە، ئەگەر کار لەکار بترازێت و لەمۆسکۆوە پەنجە بنێرت بە دوگمەى چەکى ئەتۆمیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەوەتەی دوایین هێرشی ئەتۆمی لە ژاپۆن نزیکەی سەدەیەک لەمەوبەر ڕوویداوە، ئەستەمە خەمڵاندنێکی ورد سەبارەت بە ڕادەی زیانى لەو شێوەیە بکرێت، لە ئەگەری جەنگى ئەتۆمیدا، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی.

 

ڕووسیا خاوەنی ٥٩٧٧ کڵاوەى ئەتۆمییە کە مەزەندە دەکرێت بە گەورەترین جبەخانەی ئەتۆمی لە جیهاندا.

 

زانیاری تەواو لەسەر ئەو کڵاوانە نییە، چونکە لە نێو ئەو بابەتە نهێنییە سەرەکیانەدان کە تەنیا چەند بەرپرسێکی باڵای کرێملین دەیزانن.

 

شارەزایان دەڵێن "تسار بومبا" نوێنەرایەتی بەهێزترین بۆمبی ئەتۆمی دەکات کە تا ئێستا پەرەی پێدراوە، لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتەوە.

 

بەپێی خەمڵاندنەکان لەسەر بنەمای ئەو ھاوشێوەکردنانەی کە لە ماڵپەڕی "Outrider.org" بڵاوکراونەتەوە، ئەگەر ئەم بۆمبە بەناوی "Tsar Bomba" ئاڕاستەى ئەو ناوچانە بکرێت کە پڕن لە خەڵک، ئەوا دەستبەجێ دەبێتە هۆی مردنی ملیۆنان کەس.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سیناریۆی فڕێدانی بۆمبى ئەتۆمى بۆ سەر لەندەن، نزیکەی ٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کوژراو بەجێدەهێڵێت، جگە لە ٣ ملیۆن بریندار.

 

سەبارەت بە تیشکی تۆپی ئاگرینی بۆمبەکە، دەتوانێت بگاتە مەودای زیاتر لە ٧٠ کیلۆمەتر لە شوێنی تەقینەوەکە، ئەمەش بە واتای سووتاندنی تەواوی پایتەختی بەریتانیا دێت.

 

لە ئەگەری دووەمدا، ئەگەر ئەم بۆمبە بەسەر واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا و بە تایبەتی بەسەر کۆشکی سپیدا فڕێبدرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە هۆی مردنی خێرای یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس.

 

هەروەها ئەگەر بۆمبێکی هاوشێوە بەسەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیادا فڕێ بدرێت، ئەوا هێرشەکە ٢ ملیۆن و ١٠٠ هەزار کوژراو و زیاتر لە ٤٠٠ هەزار برینداری لێدەکەوێتەوە.

 

بەپێی خەمڵاندنەکان، هێرشى ئەتۆمى بۆ سەر نیویۆرک بەھۆی زۆری چڕی دانیشتووانەکەیەوە، دەتوانێت دەستبەجێ ٦ ملیۆن کوژراو بەجێبهێڵێت، لەگەڵ ٣.٩ ملیۆن بریندار بەهۆی. تیشک و گەرمییەکەیەوە.