گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

وتەبێژی کۆمەڵ: ئەم دەسەڵاتە دۆخی ئەخلاقی بەرەو ئاستێکی مەترسیدار بردووە

2022.06.01 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی کۆمەڵ: ئەم دەسەڵاتە دۆخی ئەخلاقی بەرەو ئاستێکی مەترسیدار بردووە

ناس کورد-

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، دۆخی هەرێم هیچ كات بەقەدەر ئێستا خراپ نەبووە و قەوارەی هەرێم ئێستا لە وێستگەیەكی مەترسیداردایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای فەرمیی حزبەکەی (1ی حوزەیرانی 2022) وتی، "پێویستە حزبەكانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن راوێژ و هەماهەنگیی زیاتریان لەنێواندا هەبێت، بەو پێیەی، دەسەڵاتدارانی هەرێم دۆخی هەرێمی لەڕووی ئەخلاقی، سیاسیی، ئابووری، كۆمەڵایەتی و تەندروستی و پەروەدەیی و سەرجەم ڕووەكانی ترەوە بەرەو ئاستێكی خراپ و مەترسیدار بردووە."