گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆغان ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی لە باکوری سوریا ڕاگەیاند

2022.06.01 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆغان ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی لە باکوری سوریا ڕاگەیاند

ناس کورد-

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا، بە دیاریکراوی لە ناوچەکانی منبج و تەلڕەفعەت دەستپێکرد بە بیانوی پاککردنەوەی ئەو ناوچەیە لە تیرۆر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکدا (1ی حوزەیرانی 2022) وتی، "ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا درێژ دەبێتەوە بۆ چەند ناوچەیەکی تریش."

 

وتیشی، "ئۆپراسیۆنەکان بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ بەردەوام دەبن، کار دەکەین بۆ پاککردنەوەی منبج و تەلڕەفعەت لە تیرۆرستان."

 

ڕاشیگەیاند، "ئەوانەی بە یاریکردن بە ناوەکانیان و گۆڕینی ناوی پەکەکە بۆ پەیەدە و یەپەگە، ھەوڵی شەرعیەتدان بە پەکەکە دەدەن، خۆیان ھەڵدەخەڵەتێنن نەک ئێمە".

 

گوتیشی، "ئێمە دەچینە قۆناغێکی نوێی بڕیارەکەمانەوە بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی سەلامەت بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر، تەل رەفعەت و منبج لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە".