ناس كورد-
مەكتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی 47مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی پەیامێكی ئاڕاستەی حزبەكە كرد و بافڵ تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتی ناساند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی پیرۆزباییەكە:
پارتی دانی نا بە سەرۆک بوونی بافڵ تاڵەبانیدا
بوار، هەولێر
بەڕێز/ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان..
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان..
بە بۆنەی(٤٧)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانی داھاتووتاندا بۆ خزمەتی گەلەکەمان بەردەوام و سەرکەوتووبن.
لەو دەرفەتەدا وێرای بەرزنرخاندنی ئەم یادە و تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی نێوانمان و تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زیاتر هاودەنگی و یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان و پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و، پاڵپشتیکردنی حکوومەت و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ـی٦ـی٢٠٢٢