گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ڕۆژانە خزمەتی دەکات و بە عەرەبانە دەیگێڕێت

ئەندازیارێکی ئه‌ڵمانی ده‌بێته‌ فریادڕه‌سى قوربانییەکی هەڵەبجە

2019.03.14 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندازیارێکی ئه‌ڵمانی ده‌بێته‌ فریادڕه‌سى قوربانییەکی هەڵەبجە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ناس كورد-

 

كامیل عه‌بدولقادر یه‌كێكه‌ له‌ به‌ركه‌وتوانى چه‌كى كیمیایى و ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێكه‌ له‌شارى ئیسنى ئەڵمانیایە و له‌ چاوەڕوانی نەشتەرگەری چاندنى سییه‌كانیدا‌یه‌.

 

ئەو قوربانیەی هەڵەبجە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێك بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر سەردانی وڵاتی ئه‌ڵمانیای کردووە، به‌ڵام مانه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ى بێ خێزان و منداڵەکانیەتی، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ داواى مافى پەنابەرێتی كردووه‌ و یه‌كێك له‌ ڕێگرییه‌كانى به‌رده‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى نه‌بوونى ئیقامەیە.

كامیل عه‌بدولقادر، چه‌ند وێنه‌یه‌كى خۆى هاوڵاتیه‌كى ئه‌ڵمانى بڵاوكردۆته‌وه‌ باس لەوە دەکات کە چۆن ڕۆژانە هاوکاریی دەکات و دەڵێت: "ئەم پیاوە مەزنە لەبیر مەکەن."

 

Image may contain: one or more people, people standing and outdoor

ئەو پیاوە ئەڵمانیە ناوی میشائیل یوهانزن-ە پیشەی ئەندازیارە. کامیل باس لەوە دەکات لەو کاتەوەی چووەتە ئەڵمانیا "ئەم پیاوە لەیەکەم ڕۆژەوە ئالودەی خەمەکانی من بووەو وەک برایەکی دڵسۆز پشت و پەنای من بووە".

 

ئەو پیاوە هەڵەبجەییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەندازیارە ئەڵمانییەکە پێی راگەیاندووە کە تا لەژیاندا بێت ناهێڵێ پەکی بکەوێت، "هەموو شەممان یان یەک شەممانی هەفتەیەک کە پشووە دێت و سەرم لێ دەدات و بەزۆر دەمبات بۆ گەڕان یان بەعەرەبانەکەم دەمگێڕێ یاخود بەسەیارەکەی، دەڵێ: لەو ژوورەداو لەسەر ئەو قەرەوێرەیەو بەتەنها هەمیشە ڕاکشاوی نابێت، هەر شێت دەبیت ."

Image may contain: 1 person, plant, tree, flower, bicycle, grass, outdoor and nature

 

کامیل عەبدولقادر یەکیک لە بەرکەوتوانی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە کە بە سەختی بریندابووەو مەترسی لەسەر ژیانیەتی، کامیل دایک و باوک شەش خوشک و برا و خۆشکەزایەکی لەهەمان کارەساتدا گیانیان لەدەست داوە.

31 ساڵە کامیل بەهۆی چەکە کیمیاییەکەوە ئازاد دەچێژێت و لەم ساڵانەی دواتریشدا تەندروستی بەردەوام خراپتر دەبێت، جگە لەوەی کە چاوێکی بەهۆی گازی خەردەلەوە لەدەستداوە، کێشەی هەناسەدانیشی هەیە، بەجۆریک کە بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی پزیشکی بەڕیژەی 90% سییەکانی لەکارکەوتووە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەو هاوڵاتییە هەڵەبجەییە وەک یەکێک لەو قوربانیانەی کە ژیانی مەترسی لەسەربووە 14 مانگ لەمەوبەر بۆ چارەسەرکردن خۆی گەیاندە ئەڵمانیا و تائێستا بەشێوەیەکی بەردەوام لە ژێر چاودێری پزیشکدایە، یەکێک لە کێشە گەورەکانی ئەوەیە کە لەژوورێکدا لەنێوان چەند ئامێرێکی ئۆکسجیندا یارمەتی وەردەگرێت بۆ هەناسەدان و لەباری جەستەییشەوە بەعەرەبانە هاتوچۆی پێدەکرێت، هەرچەندە چەند جارێک داوای کردووە هاوژین و منداڵەکانی بێنە لای، بەڵام فیزایان پێ نادرێت.