گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری

نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی دیاری کرا

2022.06.01 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی دیاری کرا

ناس کورد-

نرخی ئەمپێرێک كاره‌بای مۆ‌لیده‌ ئەهلییەکان بۆ مانگى ئایاری (پێنج) له‌نێوان چوار هه‌زار و 500 دینار بۆ شەش هەزار و 500 دینار دەبێت، ئەوەش به‌هۆی جیاوازیی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌كانیش له ‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی (1ی حوزەیرانی 2022) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆلیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و تێیدا به‌پێى نرخى گازوایل و كاتژمێره‌كانى كاركردن، نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی ئایار دیارییکرد.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە له‌نێوان چوار هەزار و 500 دینار بۆ شەش هەزار و 500 دینار ده‌بێت.

 

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌هۆی جیاوازیی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌كانیش له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكە، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆ‌لیده‌ی جیاواز ده‌بێت.

 

سه‌باره‌ت به‌كاركردنى مۆ‌لیده‌کانیش ئەوەخراوەتەڕوو، له‌ ئه‌مڕۆ 24 كاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان و هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه‌، پێویسته‌ خاوەن مۆلیدەکان كار به‌ مۆ‌لیده‌كانیان بكه‌ن.