گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و وێنە

ئەمریکا سیستەمی مووشەکیی پێشکەوتوو بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت

2022.06.01 - 10:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا سیستەمی مووشەکیی پێشکەوتوو بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت

ناس کورد-

ئیدارەی بایدن ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی سیستەمی مووشەکیی پێشکەوتووی دوورمەودا بۆ ئۆکرانیا هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی هێزەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتەوە، ئەوەش بەپێی چەند سەرچاوەیەک لە ئیدارەی ئەمریکا و ئەندامانی کۆنگرێس کە قسەیان بۆ واشنتن پۆست کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا کە پشتی بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بەستووە (1ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە هەفتەی داهاتوودا ئەو بڕیارە ڕادەگەیەنرێت کە بریتییە لە دابینکردنی سیستەمی موشەکیی MLRS کە چەکێکی ئەمریکییە و توانای تەقاندنی چەندین موشەکی هەیە کە مەوداکەی زۆر دوورترە لەو موشەکانەی ئێستا ئۆکرانیا هەیەتی.

 

سیستەمە موشەکییەکە داواکارییەکی سەرەکی بەرپرسانی ئۆکرانیا بووە کە دەڵێن پێویستە بۆ وەستاندنی پێشڕەوی هێزەکانی ڕووسیا، بە تایبەت دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو بانگەشەی ئەوەیان کرد کە تەواوی شاری ستراتژیکی لیمانیان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵکردووە.

 

جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوەش بەندە بە بڕیاری کۆتایی کۆشکی سپییەوە.


هاوکات کۆشکی کرملین هۆشداری داوە لەوەی هەر وڵاتێک چەکی پێشکەوتوو بداتە ئۆکرانیا ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند دەبێتەوە، رۆژی هەینی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، رۆژئاوا "جەنگی تەواویان ڕاگەیاندووە" دژی ڕوسیا.