ناس کورد-
شەوی ڕابردوو کریشناکومار کونات، گۆرانیبێژی بەناوبانگی هیندی کە بە "کەی کەی" ناسراوە چەند کاتژمێرێک دوای ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی گەورە گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کونات لە یاریگایەکی داخراوی قەرەباڵغی شاری کۆلکەتا لە ڕۆژهەڵاتی هیندستان کۆنسێرتی هەبووە کاتێک هەستی بە ماندوێتی کرد، ڕۆژنامەی ناوخۆیی "هیندستان تایمز"یش بڵاویکردەوە کە بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.
شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هیندستان بە تەواوی خرۆشاوە لە داخی لەدەستدانی ئەو هونەرمەندە 53 ساڵەیە، نارێندرا مودی سەرۆکوەزیران و چەند گۆرانیبێژ و ئەکتەرێکی دیکەی بۆلیوود پرسە و سەرەخۆشی خۆیان پێشکەش کرد.
مودی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: گۆرانییەکانی کۆمەڵێک هەست و سۆزی بەرفراوانیان بەرجەستە کردووە و کاریگەرییان لەسەر هەموو تەمەنەکان هەبووە، لەڕێگەی گۆرانییەکانییەوە هەمیشە بیری دەکەین.
کونات چەندین گۆرانی بۆ فیلمەکانی بۆلیوود پێشکەش کردووە، زۆرجاریش کۆنسێرتی ڕاستەوخۆی پێشکەش کردووە.
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی کوناتیان لەناو دواین کۆنسێرت بڵاوکردووەتەوە کە هەست بە ماندوێتی دەکات.
Legendary Indian playback singer Krishnakumar Kunnath popularly known as KK passes away at the age of 53 due to heart failure after performing live in Kolkata. Big loss for music industry. "The voice of love is gone."Two big losses in 3 days.#RIPKK#RIPLegend#sidhumoosewala pic.twitter.com/FNGSQcKECr
— BILAL (@i8ilal) May 31, 2022