گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ یەکێتی دەنێرێت

2022.06.01 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ یەکێتی دەنێرێت

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 47مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا پەیامێک ئاڕاستەی ئەو حزبە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا (1ی حوزەیرانی 2022) دەڵێـت، "پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان."


دەشڵێت، "ئومێدەوارم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، وەک بەشدارێکی سەرەکی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، پشتیوانی بەهێزی حکومەت بن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکات."


لەم یادەدا "جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بۆ داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان."