گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

شەوی ڕابردوو شاری ئابادانی ئێران خۆپیشاندانی فراوان و تەقەیەکی زۆر بوو (ڤیدیۆ)

2022.06.01 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
شەوی ڕابردوو شاری ئابادانی ئێران خۆپیشاندانی فراوان و تەقەیەکی زۆر بوو (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

لەدوای کارەساتی ڕووخانی بینای میترۆپۆڵ، بۆ شەشەم شەو لەسەر یەک، خەڵکی شاری ئابادانی ناوەندی پارێزگای خوزستانی ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان خۆپیشاندانیان کرد دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسانی ئەو وڵاتە، هێزە ئەمنییەکانیش تەقەیەکی زۆریان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی 23ی ئایاری 2022، بینای تەواونەکراوی میترۆپۆل لە شاری ئابادان بە هۆی ناستانداردبوون و گەندەڵیی لە کەرەستەی بیناسازیەکەیدا ڕووخا و بەهۆیەوە تائێستا 36 کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی تر بریندار بوون، هێشتا تیمەکان بەردەوامن لە دەرهێنانەوەی قوربانیان.

 

خەڵکی شاری ئابادانیش بە هۆی وڵامنەدانەوەی حکومەت و سزانەدانی کاربەدەستانی ئەم رووداوە هاتنە سەر شەقام و خۆپێشاندانێکی فراوانیان دژ حکومەت رێکخست و دروشمی دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەت خامنەییان ووتەوە.


هاوکات لە چەند شاری دیکەش وەکوو خۆڕەمشار، ئەهواز، بووشێهر و شاهین شار خۆپێشاندان بۆ پشتیوانیی لە خەڵکی ئابادان و دژ بە کۆماری ئیسلامی ڕێکخرا.

 

خۆپیشاندەران چەندین دروشم دەڵێنەوە وەک، "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" و "مەرگ بۆ خامنەیی" و "درۆ دەکەن دەڵێن ئەمریکایە، دوژمن لێرەیە" و چەندین دروشمی تر.