گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هاوسەرگیریی سێیەمى عەلى باپیر یەکلایی کرایەوە

2022.06.01 - 00:02
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەرگیریی سێیەمى عەلى باپیر یەکلایی کرایەوە

ناس کورد-

 

شەریف عەلى باپیر پرسی هاوسەرگیریی سێیەمى باوکى یەکلایی کردەوە، کە مشتومڕى زۆرى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمرۆ گرتەیەکى ڤیدیۆیی عەلى باپیر سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تەنى و باس لەوەدەکرا کە بۆ جارى سێیەم هاوسەرگیریی کردووە.

 

شەریف عەلى باپیر کوڕى عەلى باپیر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "سووکەڵە و بوودەڵەکان وادەزانن هەنگوینیان لە داردا دۆزیتەوە! هەر یەکێك شەرع و سوننەتێکی خوا و پێغەمبەرەکەی بەلاوە سەیر و ناڕێك بێت، دەبێ ئەوە بزانێت کە تێکڕای ئیمان و باوەڕەکەی لەدەستداوە".

 

دەشڵێت "لە کاتێکدا ڕۆژانە فیرعەونەکانتان هەزاران کڵاوتان بۆ دەدوورن کەچی لە ئاست هاوسەرگیرییەکی حەڵاڵ و شەرعیی خوای باڵادەستدا ئاوا دەمشڕ و زماندرێژن".