گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نەوتى عێراق بەرەو ئەوروپا..سۆمۆ پلانێکى نوێی ئاشکراکرد

2022.05.31 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
نەوتى عێراق بەرەو ئەوروپا..سۆمۆ پلانێکى نوێی ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق "سۆمۆ" ئامادەیی خۆى نیشاندا بۆ هەناردەکردنى نەوت بەرەو ئەوروپا و فەڕەنساى لەو بارەیەوە ئاگادارکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلا یاسرى بەڕێوەبەرى گشتى سۆمۆ (31-5-2022) لەمیانەى میوانداریکردنى لەلایەن لیژنەى نەوت و وزەى پەرلەمان ئاماژەى بەوەکرد، پەیوەندیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکانى فەڕەنسا تایبەت بەبازاڕکردنى نەوتەوە کردووە و پێیان راگەیاندوون کە عێراق دەتوانێت نەوت بۆ بازاڕەکانى ئەوروپا دابین بکات، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان.

 

لەگەڵ ئەوەشدا یاسرى جەختیکردووەتەوە لەسەر پابەندبوون بە بڕیارەکانى ئۆپیک و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا حکومییەکانى هندستان و چین، بەو پێیەى ماوەیەکى درێژە مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەن و جەختیکردووەتەوە کە نایانەوێت کڕیارەکانیان لەدەستبدەن.

 

یاسرى ئاماژەى بەوەکردووە، سۆمۆ تاکە کۆمپانیاى عێراقییە بۆ هەناردەکردنى نەوت و هاوردەکردنى بەرهەمە نەوتییەکان و ئەڵقەى پەیوەندى نێوان وەزارەتى نەوت و لایەنە پەیوەندیدارەکانى دیکەیە.