گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوقافی هەرێم لەبارەى تێچوو و خزمەتگوزارییەکانی حەج ڕوونکردنەوەی دا

2022.05.31 - 19:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقافی هەرێم لەبارەى تێچوو و خزمەتگوزارییەکانی حەج ڕوونکردنەوەی دا

ناس کورد-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەنرخ و تێچووی پرۆسەی حەجی حاجیانی ئەمساڵ چەند ڕوونکردنەوەیەکی دا و دەڵێت، خزمەتگوزاری و نرخەکان لەوانەی بەغدا باشتر و هەرزانترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە عێراق ڕایگەیاند، هۆکاری زیادکردنی تێچووی فەریزەی حەج بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بەراورد بە هاوڵاتی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق ئەوەیە حکومەتی عێراق هاوکاری حاجیانی کردووە لە هەندێک شتدا.

 

زیاتر بخوێنەوە: هۆکاری زۆری تێچووی حەج بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بەراورد بە ناوچەکانی تری عێراق ئاشکرا کرا

 

بۆیە زەینەدین مەولود سورچی، بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و هاوکات سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزاریەکانی پرۆسەی حەج 2022 لە ڕوونکردنەوەیەکدا چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو؛

 

یەکەم: شوێنی مانەوەی حاجیان (زۆر نزیکتر) لەشوێنی حاجیانی عێراق دابینکراوە بەشێوەیەک نزیک حەرەمی پیرۆزەو پاک وخاوێن و بەکوالێتیەکی باش، حاجیان بەئاسانی دەتوانن ھاتوچۆ بکەن ئەمەش نرخی لەگەڵ شوێنێکی دوورە دەستی بێ کوالێتی دەگۆرێ و جیاوازە.

دووەم: نرخی پلیتی فرۆکەی گواستنەوەی ھەرحاجیەکی ھەرێمی کوردستان لەفرۆکەخانەکانی ھەولێر سلێمانی بڕی (١٠٠)دۆلار لەفرۆکەخانەکانی عێراق گرانترە.

 

سێیەم: توانیومانە لەئەمساڵدا سێ ژەم خواردنی شایستەو گونجاو بۆ حاجیانی کوردستان (بەمینۆی دەوڵەمەندو ھەمەجۆر) دابین بکەین لەکاتێکا لەعێراق تەنیا دوو ژەم خواردن دابین کراوە.

 

چوارەم: سەبارەت بەچارەسەری پزیشکی حاجیان لێژنەکەمان توانی بۆ یەکەمجار گرێبەست لەگەڵ باشترین کۆمپانیای دابینکردنی دەرمانی کوالێتی بەرزی سعودیە دابین بکات جیاواز لەساڵانی ڕابردوو.


پێنجەم: لەو بڕەی پارەیەی کەدەکاتە ( ٤٧٠٠ )دۆلاری حاجیانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ بری ( ٣٣٩٧) دۆلار دەچێتەسەرحسابی دەستەی باڵای حەجی عێراق لەبەرامبەر ھۆتێل و مانەوەی حاجیان لەمەدینەی پیرۆز گواستنەوەو تێچووی( المطوفين ى سعوديه)، واتە لەوبڕە تەنیا( ١٣٠٠) دۆلار کەدەکاتە تەنیا (سێزدە)وەرەقەی ئەمەریکی، بۆئەم ھەموو خزمەتگوزاریانە لەبەر دەستی لێژنەکەدایە لەمەککەی پیرۆز کەبریتیە لە ھۆتێل و تەندروستی و ھاتوچۆ دابینکردنی خواردن.

 


شەشەم: دەستەی باڵای حەجی عێراق وێرای پارەی حاجیانی خۆیان ھاوکاری (نفقات الحاکمە) یان ھەیەو بوودجەی تایبەتیان بۆدابین دەکرێ، ھەروەھا دەستەی حەجی عێراق وەبەرھێنان لەپرۆسەی عومڕەدا دەکەن، لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان لەم بودجەو ھاوکارییە بێ بەشکراوە.


حەوتەم: بەڕێزان لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان، زانیاریان هەیە لەسەر پڕۆسەی حەج لە ساڵانی ڕابردوو کە خەرجی دووری و نزیکی ھۆتێل لەمەککەی پیرۆزچەندەجیاوازی هەیە بۆ مانەوەی حاجیان.


هەشتەم: لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان و ھەرلایەنێک هەر کاتێک بیانەوێت دەتوانن ناوەڕۆکی گرێبەستەکانی تایبەت بە بواری حەج لە بەڕێوەبەایەتی گشتی حەج و عومڕە ببین کە واژۆکراون.

 

دەشڵێت، "بۆ خزمەتکردنی حاجیانی هه رێمی کوردستان ، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین ئەم پرۆسە ئایینیە پیرۆزە تێکەڵ بە ململانێی سیاسی و مزایەدەی سیاسی نەکرێت."