گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکێتى بە سێ مەرج پشتیوانى ئەنجامدانى هەڵبژاردن دەکات

2022.05.31 - 19:31
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى بە سێ مەرج پشتیوانى ئەنجامدانى هەڵبژاردن دەکات

ناس کورد-

 

یەکێتى نیشتیمانى کوردستان سێ مەرجى بۆ پشتیوانى لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتى (31-5-2022) لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى حزبەکەیەوە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "یەكێتیی پشتیوانی گەرموگوڕ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەكات لە ڕێی پێداچوونەوە بەیاسای هەڵبژاردن و پێكهاتەی كۆمیسیۆن و پاكژكردنەوەی لیستی دەنگدەران".

 

هەروەها داوادەکات مشتومڕەكانی پەیوەست بەهەڵبژاردنەكان بەزمانێكی ئارام و هێمن بەڕێوە بچن. بۆ ئەوەی ئاشتی كوردستان زەمینەی پەرەپێدانی دیموكراسی و حوكمڕانی باشتر بخوڵقێنێ.

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتى ئەوەشى خستووەتەڕوو، بۆ ئەم مەبەستە بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی یەكێتی دوپاتكردووەتەوە بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەپێناو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بۆ ئەوەی گۆڕانكاری ڕاستەقینە لە حكومڕانی كوردستان بكەن.