ناس کورد-
لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانى کوردستان هەفتەی داهاتوو سەردانى سلێمانى دەکات و بەدواداچوون بۆ گرفتی نەبوونی پارە لە بانکەکان و دروستبوونی گرفت بۆ دابەشکردنی موچە دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەکە (31-5-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ٣٠و٣١ی٢٠٢٢/٥، لیژنەی دەستپاکی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکەبازرگانییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی کرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كۆبووه‌وه و بە وردی لە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان و چۆنیەتیی دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکاندا بۆ مووچە و خەرجییەکانى كۆڵییه‌وه.
ئاماژە بەوەشکراوە، بریارە هەفتەی داهاتووش شاندێکی لیژنەکە بۆ ھەمان مەبەست سەردانی پارێزگای سلێمانی بکات و هه‌روه‌ها بەدواداچوون بۆ گرفتی نەبوونی پارە لە بانکەکان و دروستبوونی گرفت بۆ دابەشکردنی مووچە و خەرجی لە داهاتە بەردەستەکاندا بكات.