ناس کورد-
بەرپرسی دۆسیەی حکومەت و پەرلەمان لە بارەگای بارزانی پێشبینیدەکات له 11ی حوزەیران دەستپێشخەرییەکی دیکە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی عێراق پێشکەش بکرێت، جەختیشدەکاتەوە ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت رەنگە پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەرەفات کەرەم (31-5-2022) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى هەرێم وتى "ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دیاریكراوه، دۆخه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ی ئاڵۆزتر كردووه و پابه‌ندی به‌و ماوه‌یه‌وه نه‌كراوه، بۆیه هه‌وڵێك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتارانه‌وه له ئارادایه، بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان تۆماربكه‌ن".
وتیشى "به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای ئێمه‌وه وه‌ك هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمانی، ئه‌وه‌یه كه پێویسته به‌یه‌كه‌وه بتوانین سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرین، بەڵام كه ئه‌وه‌مان پێنه‌كرا، پێشبینی ده‌كرێت له 11ی حوزەیران دەستپێخشەرییەکی دیکە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستوویی عێراق پێشکەش بکرێت".
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م پێیوایە، ئەگەر دۆخی عێراق بەم شێوەیەی ئیستا بەردەوام بێت و هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان نه‌دۆزرێته‌وه، رەنگە پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنێكی دیكه له كاتی خۆیدا دووبارە بکرێتەوە.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری دووبارەکردنەوەی هەڵبژادنیش كێشه‌یه‌كی دیكه هه‌یه و ئه‌و پرۆسه‌یه کارێکی ئاسان نابێت، چونكه ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌كاتێكدا ده‌بێت، كه شەقامی عێراقی زۆر لە دۆخی ئێستای وڵات توڕەیە و رەنگە بەشداری له هەڵبژاردن نەکەن، به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی باشووری عێراق، ئه‌وكاتیش هیچ رهوایهتییهك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان نامێنێت.