گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوێترین هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار و پەیامێک بۆ پارتی

2022.05.31 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار و پەیامێک بۆ پارتی

ناس کورد- 

قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، یەکێتی جەخت لە کاندیدبوونی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەکاتەوە، دەشڵێت، ئاساییە با پارتیش کانیدی هەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (سێشەممە 31-5-2022) ڕایگەیاند، "کاک دکتۆر بەرهەم کاندیدی یەکێتییە بۆ سەرۆک کۆمار و ئەوەش بڕیاری یەکێتییە و تائێستا نەگۆڕاوە، ئیشەڵڵا دەشبێت بە سەرۆک کۆمار." 

 

باسی لەوەشرد، "ئەمە پرسێکی دیموکراسییە و ئاساییە با پارتیش کاندیدی هەبێت، چەندین کاندیدی دیکەش هەن هەرکەسێک دەنگی پێویستی هێنا ئەوە دەبێت بە سەرۆک کۆمار."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: قوباد تاڵەبانی: شتێک تەریقم دەکاتەوە

 

 

هاوکات سەبارەت بە پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێمیش ئاماژەی بەوەکرد، "بێگومان هیچ پۆستێک لەسەر هیچ لایەنێک تاپۆ نەکراوە، بۆیە ئاساییە لە خولی داهاتوو داوای پۆستی سەرۆک وەزیران بکەین، ئاساییە پێمان وابێت کە ئێمە باشتر دەتوانین خزمەت بکەین."