گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی ناردنەوەی پەنابەرانی کورد بەریتانیا بڕیاری نوێی دا

2022.05.31 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ناردنەوەی پەنابەرانی کورد بەریتانیا بڕیاری نوێی دا

ناس کورد-

باڵیۆزخانەی عێراق لە بەریتانیا ڕایگەیاند، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ عێراق هەڵوەشاوەتەوە، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوێکی فدراسیۆنی پەنابەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 فدراسیۆنی پەنابەران لە ڕاگەیەنراوێکدا (سێشەممە 31-5-2022) ڕایگەیاند، ژووان عەبدوڵا، روایژکاری پەنابەران لە شاری وەلڤیرهامتنەوە  بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی وتووە، " بەیانیی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بەرپرسی یاسایی لە بالۆێزخانەی عێراقی پێی وتووە، " بریار ی ناردنەوەی زۆرەملێ پەنابەران هەڵوەشاوەتەوە و ریگەنادرێت بەبێ بریاری حکومەتی عێراقی هیچ   فرۆکەیەك پەنابەر دیپۆرتی فرۆکەخانەکانی عێراق  بکاتەوە تا رەزامەندی حکومەتی لەسەر نەبێت." 

 

هاوکات یەکێك لە پەنابەرە دەستگیرکراوەکان لە بەندیخانەیەکی لەندەن دەڵێت، "ئەمڕۆ کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ پێان ڕاگەیاندم تیکتەکەت و دیپۆرتی ئێوە هەڵوەشاوەتەوە." 

 

نەژاد پەنابەرێکی دیکەیە لە بەندیخانەی لەندەنەوە ووتی، "ئێستا لەژووری تەنهایی منیان هێنایە دەرەوە زۆر دڵخوشم کە نامان نێرنەوە." 

 

لە ئیستادا زیاتر لە 60 پەنابەر کە زۆربەیان هاولاتی هەرێمی کوردستانن لەژمارەیەك لە بەندیخانەکانی بەریتانیا ڕاگیراون وابریارە بوو ئەمرۆ 31-5-2022، دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولیر بکرێنەوە.