گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر ڕێبوار تاڵەبانیدا سەپاند

2022.05.31 - 12:52
App store icon Play store icon Play store icon
دادگا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر ڕێبوار تاڵەبانیدا سەپاند

ناس کورد-

دادگای تاوانەكانی كەركوك بە شێوەی نادیاری (غیابي) سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا سەپاند، هەروەها گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات لێ قەدەغەکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارەکە بەپێی ماددەی 340ی یاسای سزادانی عێراقی سەپێنراوە کە ئاماژە بەوەدەکات "هەر كەسێك بە كارێكی حكومی ڕاسپێردرا بوو زیانی بە دامودەزگاكانی حكومەت گەیاند زیندانی دەكرێت كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت."

 

هاوکات ڕێبوار تاڵەبانی بە میدیایەکی پارتی ڕاگەیاند، ئەوە "هەوڵێكی نەزۆكی بەردەوامی هەندێك خەڵكی نەیاری كەركووك و كوردستانە و دەیانەوێت بەوشێوەیە فشارەكان زیاتر بكەن و پەیوەندی بە دۆخی سیاسی ئێستای كەركووك و عێراقیشەوە هەیە، ئەوەتا دۆخی عێراق وایە و حكوومەتی نوێ پێكنەهێنراوە و پیلانگێری هەر هەیە."

 

گوتیشی، "بەبێ ئاگاداری من و پارێزەركەم ئەو بڕیارە دراوە و ئەوان وەڵام دراونەتەوە و تەواو بووە دۆسییەكە، بەڵام ناوە ناوە هەڵی دەدەنەوە بڕیارەكە لە دژمان بڕیاریكی سیاسییە و هیچی تر و لە كەیسەكانی تر چۆن لە دادگا ئامادە بووم و تۆمەتەكان هەمووی ڕاست دەرنەچوو ئەمەش هەر هەمان شتە و حاڵەتێكی تری تازەیە."

 

May be an image of text