ناس کورد-
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان دەکەنەوە کە بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکان دەگۆڕدرێت و دەبێت بە 24 کاتژمێرى، واتە هەرکاتێک کارەباى نیشتمانى کوژایەوە پێویستە کار بە موەلیدەکانیان بکەن و کارەبا دابین بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری سەرجەم خاوەن موەلیدەکانى ناو شارى سلێمانى دەکەینەوە، کە بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و پێویستبوونى کارەباى بەردەوام، بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکان دەگۆڕدرێت و دەبێت بە 24 کاتژمێرى، واتە هەرکاتێک کارەباى نیشتمانى کوژایەوە پێویستە کار بە موەلیدەکانیان بکەن و کارەبا دابین بکەن، ئەم بەرنامەیەش لە کاتژمێرى 12ى شەوى 31/5/2022 دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە،
راگەیاندنى بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى