گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

2022.05.31 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

 

ناس کورد- 

 

ڕاوێژکارێکی هۆڵەندا لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە لە هەوڵدا و ئامادەیە مووچەی پێشمەرگە بکرێتە ئەلکترۆنی و لەڕێگەی بانکەوە بە کارت دابەش بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاپتن بارت ڤان دێن هۆیڤڵ، ڕاوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا لە وەزارەتی پێشمەرگە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووینەتەوە و پێیان وتین کە لە هەوڵدان بەڕێگەی ئەلکترۆنی و لە بانک مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت." 

 

وتیشی، "ئەوەی هەیە وەزارەتی دارایی گرێبەست لەگەڵ بانکێکدا بکات بۆ ئەوەی بەو کارە هەڵسێت و هەر پێشمەرگەیەک هەژمارێکی بانکی بۆ بکرێتەوە و مووچەکەی بخرێتەسەر ئەو هەژمارە و ئیدی هەر پێشمەرگەیەک ئازادە کەی پارەکەی ڕادەکێشێت و چۆن مامەڵەی پێوەدەکات." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕۆژی چوارشەممە لەوبارەیەوە کۆدەبینەوە و وادەیەکمان پێدەڵێن کە کەی ئەو پرۆسەیە جێبەجێدەکرێت، ئەو پرۆسەیەش هێزەکانی 70 و 80 ناگرێتەوە."