ناس کورد-
د. موسەنا ئەمین ڕایگەیاند، ئەو گەشتەی بڕیاربوو ژمارەیەک پەنابەرانی كورد لە بەریتانیا بگەڕێنێتەوە، ھەڵوەشێنراوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا د. موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "دوای پەیوەندیكردن بە سەرۆك كۆماری عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراق و قونسڵو سەفیری بەریتانیا لە عێراق، ھەروەھا پەیوەندیكردنی بە دەستەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی لە عێراق سەبارەت دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرانی كورد لەبەریتانیا، دواجار بڕیاردرا ئەو گەشتەی بڕیاربوو پەنابەرانی كوردی بەریتانیا بەگەڕێنتەوە ھەڵوەشێنرایەوە."
بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەو گەشتە بکرێت و تیایدا ژمارەیەک پەنابەری کورد لە بەریتانیا بە زۆرەملێ ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە.