گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

باوکێک دوو کەروێشکی کڕی تاوەکو دوو کچەکەی دووربخاتەوە لە مۆبایل بەڵام توشی شۆک بوو!

2022.05.30 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
باوکێک دوو کەروێشکی کڕی تاوەکو دوو کچەکەی دووربخاتەوە لە مۆبایل بەڵام توشی شۆک بوو!

ناس کورد-

هەموو ڕێگایەکی تاقی کردەوە، ناچار پەنای بردەبەر دوو کەروێشکی بچوک کە تەمەنیان تەنها 10 ڕۆژ بوو تاوەکو ببنە هۆکار بۆ دوورکەوتنەوەى دوو کچەکە لە ئایپاد و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەڵام محەمەد فەهد تەمەن 36 ساڵ توشی شۆک بوو کاتێک دوو کچەکەی ئیڤار (حەوت ساڵان) و ساڤیار (شەش ساڵان) توانییان کەروێشکەکان ڕابهێنن لەگەڵیان تەماشای فیلم کارتۆن و ڤیدیۆ بکەن و گوێ لە مۆسیقا بگرن، هەر ئەوە نا، بەڵکو پێکەوە دەخۆن و دەخەون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد فەهد زۆر ڕێگای تاقیکردەوە بۆئەوەی دوو کچەکەی دووربخاتەوە لە ئالودەبوون لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و تەماشاکردنی فیلم کارتۆن و یارییە ئەلیکترۆنییەکان، بۆیە دوو کەروێشکی کڕی بە ئومێدی ئەوەی لەگەڵ کچەکانی یاری بکات و پێوەی سەرقاڵ بن.

 

بەڵام، وەک باوکەکە دەڵێت، دوای هەفتەیەک "بینیمان دوو کەروێشکەکەش لەگەڵ دوو کچەکەم لەسەر زەوی ڕاکشاون و پێکەوە تەماشای فیلم کارتۆن دەکەن."

me_ga.php?id=5272
ئەوەی هۆکاری شۆکبوونی دایک و باوکی ئیڤار و ساڤیار بوو، "ئاخر چۆن دەبێت زیرەکی کچەکانم بگاتە ئەوەی دوو کەروێشک فێر بکەن پێکەوە تەماشای فیلم کارتۆن بکەن، تەنها یەک هەفتەیان پێویست بوو تا ببنە هاوڕێیەکی گیانی بە گیانی، بۆ هەرکوێ بچن دەیانبەن لەگەڵ خۆیان."

 

ئیڤار دەڵێت، هەرکاتێک بمانەوێت تەماشای فیلم کارتۆن بکەین دەڵێم، "کەروێشکەکەم وەرە، ئەویش یەکسەر دێت و پێکەوە تەماشای دەکەین."

me_ga.php?id=5273